Тексты и переводы песен

ھەی بێنن

ئەرێ دەڵێن لە بانە گیانە شەدا ھەرزانە
ئەی شەدا قابیلی باڵا بەرزەیانە
ھەی بێنن، بێنن، کەژاوە بێنن
ئەو کچ منداڵە، دڵی مەشکێنن
 
ئەی ھەی داد و بێداد، گیانە ھەی دەربەدەر خۆم
من باخەوانەکەی باخی بێبەر خۆم
ھەی بێنن، بێنن، کەژاوە بێنن
ئەو کچ منداڵە، دڵی مەشکێنن
ھەی بێنن، بێنن، کەژاوە بێنن
یارەکەم منداڵە، دڵی مەشکێنن
 
ئەی ھەی داد و بێداد، گیانە لەو بێ بەختیمە
ئەی ئەوەی شادی بێت، لەم ژینە نیمە
ھەی بێنن، بێنن، کەژاوە بێنن
ئەو کچ منداڵە، دڵی مەشکێنن
 
ئەی بە کەم و بە زۆر ئازیز لە تۆ بێبەشم
ئەی ئەو زوڵفەت ڕەشە، بەختەکەی ڕەشم
ھەی بێنن، بێنن، کەژاوە بێنن
ئەو کچ منداڵە، دڵی مەشکێنن
 

Понравилась песня? Будем очень благодарны, если вы расскажете о ней друзьям:



Послушать песню и посмотреть клип "ھەی بێنن"

Видеоклипы к песне подбираются автоматически сайтом youtube.com. Отказ от ответственности

Текст песни Şivan Perwer ھەی بێنن предоставлен в ознакомительных целях для личного развития.